سەردێڕ:

سودەکانی بەبانیکردنی مووچە لە بانکە عێراقییەکانەوە چین؟

PM:08:31:28/10/2024

1524 جار خوێندراوەتەوە

بەبانکیکردنى موچەی هەرێم لەرێگەى بانکە عێراقییەکانەوە کۆتایی بە چەندین گرفتى مووچەخۆران دەهێنێت و تادێت باس و خواسى بەبانکیکردنى مووچەى هەرێم زیاد دەبێت کە لە بنەرەتدا پرۆژەى جوڵانەوەى نەوەى نوێ بوو.


پاش ١٠ ساڵ لە فەوتان و لێبڕین و دواکەوتنى مووچەى مووچەخۆران، دواى پڕۆژەیەکى نەوەى نوێ و بریاری دادگاى فیدراڵى، حکومەتى عێراق بریاریدا بە بەبانکیکردنى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێم لەڕێگەى بانکە فیدراڵییەکانەوە.

ئەمەش لەلایەک کۆتایی بە هات و نەهاتی مووچەی مووچەخۆرانى هەرێم دەهێنێت و لەگەڵ مووچەخۆرانى عێراقدا مانگانە لەکاتى خۆیدا موچەکانیان پێدەدرێت و مووچەخۆرانی هەرێم سودمەند دەبن لە چەندین قەرز و پێشینە کە بانکەکان دابینی دەکەن.

لە لایەکی دیکەوە، ئەو پێشینانەی کە مووچەخۆری هەرێم دەتوانێت لەکاتی بانکیکردندا سودمەندبێت لێی پێشینەی بیناسازی و دروستکردنی خانو لە ١٥ ملیۆن دینار تا ٢٠٠ ملیۆن دینار، پێشینەی کڕینی ئۆتۆمبێل ٦٥ ملیۆن دینار، پێشینەی خویندن لە ٢٥ ملیۆن دینارەوە دەستپێدەکات تا ١٠٠ ملیۆن دینار، پێشینەی پڕۆژەی بچوک کە ٢٥ ملیۆن دینار، پێشینەی هاوسەرگیری پێنج ملیۆن دینارە و پێشینەی گەشتکردن لە ملیۆنێکەوە تا پێنج ملیۆن دینارە.

جگە لەوەى مووچەخۆر ئازادە لەوەی کە هەژمار لە چی بانکێکی عێراق دەکاتەوە تاوەکو موچەکەی لێ وەربگرێت، پاراستنی ماف و شایستە داراییەکانی مووچەخۆر لەلایەن بانکە عێراقیەکانەوە سودێکى دیکەى پرۆسەکەیە بەو پێیەى گرەنتی بوونی سەرمایەی تەواو لە بانکەکاندا هەیە بۆ ئەوەی موچەخۆر دڵنیابێت کە هیچ مەترسیەک لەسەر مووچەکەی نیە.

لە سەروو هەموویەوە، مووچەخۆر دەتوانێت بە ئاسانی و بەبێ دواکەوتن و دروستبوونی قەرەباڵغی مووچەکەی لەرێگەی کارتی بانکیەکەوە وەربگرێت و ئامێرەکانى راکێشانى پارەش پارەى تەواویان تێدایە و گرفتى تەکنیکیشیان بۆ دروست نابێت.

لە ماوەى ١٠ ساڵی رابردوودا سەرباری شەڕ و نزمبوونەوەى نرخى نەوت، مووچەخۆرانى عێراق هیچ مووچەیەکیان نەفەوتاوە، بەڵام لە هەرێم موچەخۆران ١٥ موچەیان بە تەواوى پێنەدراوە و ٤٤ موچەشیان بە لێبڕین و پاشەکەوتەوە پێدراوە، ئەوەش متمانەى مووچەخۆرانى هەرێم بە دەسەڵاتدارانى هەرێم تا دوا رادە لاواز کردووە.













گەلەری