سەردێڕ:

دوای هەواڵێکی ئێن ئاڕ تی؛ حکومەتی کاربەڕێکەر مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکات

PM:06:21:27/10/2024

1868 جار خوێندراوەتەوە

دوای هەواڵێکی ئێن ئاڕ تی لەبارەی دواخستنی وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست؛ وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، سبەی دووشەممە مووچەی مانگی نۆی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت.


وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەی دووشەممە ٢٨ـی ١٠، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆی مامۆستایانی گرێبەست دەکرێت.

راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر لەکاتێکدایە، پێشتر ئێن ئاڕ تی بڵاویکردبووەوە کە بە چەند هۆکارێک دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆی مامۆستایانی گرێبەست لە ٢٢ـی ١٠ـەوە دواخراوە بۆ ٢٧ـی مانگ، دواتر و جارێکی دیکەش لە ٢٦ـی ١٠، سەرباری بەردەستبوونی پارەی پێویست بە بڕیارێکی وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر دابەشکردنی مووچەی ئەو مامۆستایانە دواخرا. 

بەپێی زانیارییەکانیش، لەپاڵ دواخستنی دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ، تا ئێستا مامۆستایانی گرێبەست مووچەی مانگی حەوت و هەشتیان وەرنەگرتووە.

محەمەد عەدنان - کفری

 













گەلەری