AM:08:43:26/10/2024
10536 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، بۆ پارێزگاری لە سەلامەتی فڕۆکەوانی مەدەنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی سەرجەم فڕۆکەخانەکان تا کاتێکی نادیار راگیراون.
ئەمڕۆ شەممە، دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە،کۆمپانیای گشتی بۆ بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکان و گەشتە ئاسمانییەکان وردە وردە دەستی کردووە بە پاککردنەوەی ئاسمانی عێراق لە فڕۆکەی هاتوو و ڕۆشتن و تێپەڕین.
باسی لەوەش کردووە، پێناو پاراستنی ئاسایشی
گەشتیاران سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەکانی عێراق تا کاتێکی نادیار راگرتووە .
ئەوەش دوای ئەوە دێت، شەوی رابردوو ئیسرائیل چەند بنکەیەکی سەربازی لە تارانی پایتەختی ئێران بۆردوومان
کرد و وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، "هەر لایەنێک ببێتە هەڕەشە بۆسەر
ئاسایشی ئیسرائیل باجەکەی بە قورسی دەدات."