سەردێڕ:

بانکی ناوەندی فرۆشی هەفتانەی زیاد کردووە

PM:09:46:25/10/2024

1124 جار خوێندراوەتەوە

لەسەر ئاستی هەفتانە فرۆشی بانکی ناوەندی زیادی کردووە و لەم هەفتەیەدا بە تێکڕا زیاتر لە یەک ملیار و ٣٣٨ ملیۆن دۆلار بە بانک و بازرگانەکان فرۆشراوە.


بەپیی داتاکانی بانکی ناوەندیی عێراق، لە ٢٠ بۆ ٢٤ـی ١٠، بە تێکڕا یەک ملیار و ٣٣٨ ملیۆن و ٦٥٠ هەزار و ٧٦٢ دۆلار لەڕێگەی بانکەکەوە بە نرخی فەرمی فرۆشراوە، بەراورد بە هەفتەی رابردوو فرۆشی دۆلار زیادی کردووە.

هەر بەپێی داتاکان، لەو رێژەیە ٤٥ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش و بڕی یەک ملیار و ٢٩٢ ملیۆن و ٨٥٠ هەزار و ٧٦٢ دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی فرۆشراوە.

هاوکات، بەرزترین فرۆش لە رۆژی دووشەممە ٢١ـی ١٠، تۆمار کراوە کە تێیدا بە تێکڕا زیاتر لە ٢٩٠ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە، بڕی ٢٥ ملیۆن دۆلاری فرۆشی کاش و بڕی زیاتر لە ٢٦٤ ملیۆن دۆلاری فرۆشی حەواڵە بووە.













گەلەری