سەردێڕ:

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینییەکانی بۆ گەشەی ئابووری کەمکردەوە

AM:09:31:25/10/2024

992 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە بەشێک لە ناوچە جیاوازەکانی جیهان، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، پێشبینیەکانی بۆ گەشەی ئابووری جیهان کەمکردەوە.بەشێوەیەک، لەو رێژە گەشەکردنەی لە مانگی تەموز ئەنجامی داوە، سفر و پۆینت یەک کەمی کردووە.


سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینیەکانی بۆ گەشەی ئابووری جیهان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئابووری جیهان لە ساڵی ٢٠٢٥ بە بەڕێژەی ٣.٢٪ گەشە دەکات، بەراورد بە پێشبینییەکانی مانگی تەمموز پیشبینییەکانی بۆ سفر کەمکردووەتەوە.

هاوکات، پیێر ئۆلیڤیێر گەورە ئابووریناسی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی دەڵێت، جەنگی دژی هەڵاوسان نزیکە لە سەرکەوتن. پێشبینیش دەکەن رێژەی هەڵاوسان لە ساڵی ٢٠٢٥ بۆ ٤.٣٪ داببەزێت، وتیشی پێشبینی دەکەن رێژەی هەڵاوسان لە کۆتایی ساڵی ئایندە زیاتر دابەزێت و کەم ببێتەوە بۆ خوار سەدا سێ.

هاوکات لەگەڵ پێشبینەکان بۆ خابوونەوەی گەشەی ئابووری جیهان و بەتایبەت ئابووری وڵاتانی بەکاربەری نەوتی خاو و زیادبوونی خستنەڕووی نەوتی خاو لە ساڵی ٢٠٢٥ چاوەڕوان دەکرێت نرخی نەوت داببەزێت.













گەلەری