سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی عێراق: چاوەڕوانى هەرێمین لیستى مووچەی مانگی ١٠ـمان بۆ بنێرێت

PM:08:12:24/10/2024

6756 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، چاوەڕوانى هەرێمن لیستى مووچەی مانگی ١٠ـی بۆ بنێرێت، بەگوێرەى زانیارییەکانیش بڕیارە هەفتەى داهاتوو حکومەتى کاربەڕێکەر لیستەکە رەوانە بکات.


وەزارەتى دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، تا ئێستا لیستى مووچەى مانگی ١٠ـی هەرێمیان بەدەست نەگەیشتووە و چاوەڕوانى هەرێم دەکەن لیستەکە رەوانە بکات تاکو دواى تەواوبوونى دابەشکردنى مووچەی مووچەخۆرانی خۆی، راستەوخۆ پارەى مووچەى هەرێم بنێرێت.

چەند رۆژێکە وەزارەتى دارایی عێراق دەستی بە دابەشکردنى مووچەى مانگی ١٠ـی مووچەخۆرانی خۆی کردووە.

هاوکات، چاوگێک لە حکومەتى کاربەڕێکەر بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، پێدەچێت هەفتەى داهاتوو لیستى مووچە رەوانەى بەغدا بکەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، مانگانە بەهۆی درەنگ ناردنی لیستی مووچە یان بوونی کێشە تێیدا حکومەتی کاربەڕێکەر دابەشکردنی مووچە بە مەبەست دوادەخات ئەمە جگە لەوەی پارەی داهاتی ناوخۆ بۆ پێدانی مووچە بەکارناهێنێت.

پێشتریش، وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوە کردبوو، ئەگەر هەرێم بەبێ کێشە مانگانە لەکاتی خۆیدا لیستی مووچە رەوانەی بەغدا بکات، ئەوا حکومەتی عێراق لەگەڵ پارەدارکردنی وەزارەتەکانی خۆی مووچەی هەرێمیش دەنێرێت.













گەلەری