سەردێڕ:

هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی نۆی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت

PM:07:00:24/10/2024

3196 جار خوێندراوەتەوە

نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەدوای تەواوبوونی چەکی سەرجەم مامۆستایان لە هەر پەروەردەیەک، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو ٢٧ـی مانگ مووچەی مانگی نۆی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت.


نێچیرڤان رەئوف نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کەمێک بەر لە ئێستا پارەی پێویست بۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست خرایە سەر هەژماری بانکەکان.

ئاماژەی بەوەش کرد، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو لەو پەروەردانەی کە چەکی سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست ئامادە کراون، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ دەکرێت و لەو پەروەردانەشی کارەکانیان تەواو نەکردووە رۆژی دووشەممە مووچە دابەش دەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیاربوو لە ٢٢ـی ئەم مانگە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بکرێت، نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژیش هەر ئەو کات بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی کەمتەرخەمی پەروەردەکان لە تەواوکردنی کاروبارە کارگێڕییەکان و پشووی فەرمییەوە لە دامودەزگاکان دابەشکردنی مووچە دواکەوت.

محەمەد عەدنان – کفری













گەلەری