سەردێڕ:

عێراق؛حکومەت لە دوو ساڵی رابردوودا بەبڕی ١٠٠ ملیار دۆلار وەبەرهێنانی هێناوەتە وڵاتەوە

PM:10:04:23/10/2024

1204 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکارێکی سودانی رایگەیاند، لە دوو ساڵی رابردوودا حکومەتی عێراق توانیویەتی بە بەهای ١٠٠ ملیار دۆلار وەبەرهێننان بهێنێتە عێراق. وتیشی، بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنانی زیاتر شارێکی پیشەسازی و ئابوری بوونیاد دەنێن.


محەمەد نەجار راوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وەبەرهێنان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، حکومەتی عێراق بەم دواییانە گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای ئەلیکتریکی سویدی کردووە و بەپێی پێشبینییەکان وەبەرهێنانەکانی ئەو کۆمپانیایە لە عێراق دەگاتە پێنج ملیار دۆلار و لە سەرانسەری عێراقدا بڵاودەبێتەوە.

ئەوەشی خستەروو، لە چوارچێوەی هەوڵەکایان بۆ راکێشانی وەبەرهێنان شارێکی پیشەسازی و ئابووری بونیاد دەنێن، لە ئێستاشدا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەسەر سێ ناوچەی لە ناوەڕاست و باشووری عێراق، لە داهاتوشدا گونجاوترین شوێن دیاری دەکەن و کار بۆ دروستکردنی شارەکە دەکەن.

پێشتریش، سندوقی گەشەپێدانی عێراق ڕایگەیاند، ئامانجیان دامەزراندنی سندوقێکی وەبەرهێنانی عێراقییە لەژێر ناوی (سندوقی یەکلاکردنەوە) بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بۆ پەرەپێدانی پڕۆژەی ستراتیژی لە چەندین کەرتدا، هەروەها پەرەپێدانی ئابووری لە بوارە جیاجیاکانی وەک کشتوکاڵ، پیشەسازی، و خزمەتگوزارییەکان بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە نەوت.













گەلەری