PM:03:31:22/10/2024
8288 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی شارباژێر رایگەیاند، لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە ٢٧ـی ١٠، تونێلی پێشڕەو لە کاتژمێر ١٠ـی بەیانی بۆ کاتژمێر ٢ـی دوای نیوەڕۆ بۆ ماوەی چوار رۆژ بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی شارباژێر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە پاککردنەوە و چاککردنی گلۆپ و هەواکێشی ناو تونێلی پێشڕەو دەکەن.
ئاماژە بەوەش کراوە، بەهۆی ئەو پڕۆسەیەوە بۆ ماوەی چوار رۆژ کە لە رۆژی
یەکشەممەوە ٢٧ـی ١٠ دەست پێدەکات، لە کاتژمێر ١٠ـی بەیانی بۆ کاتژمێر ٢ـی دوای
نیوەڕۆ، تونێلەکە بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت.
باس لەوەش کراوە، بەدەر لەو کاتەی دیاری کراوە، تونێلەکە بەڕووی شۆفێراندا
کراوە دەبێت و هاتوچۆ ئاسایی دەبێت.