سەردێڕ:

چوارچێوەی هەماهەنگی: پێویستە بە زوویی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان یەکلا بکرێتەوە

AM:11:37:22/10/2024

952 جار خوێندراوەتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکانی عێراق رایگەیاندووە، داوا لە پەرلەمانی عێراق دەکەن شەممەی داهاتوو دانیشتنێک ئەنجام بدەن و تێیدا بڕیار لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بدەن.


چوارچێوەی هەماهەنگی ئاماژەی بەوەش کردووە، شەوی رابردوو بە ئامادەیی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاساییان ئەنجامدا.

باسی لەوەش کردووە، داوا لە ئەندامانی پەرلەمای عێراق دەکەن رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو دانیشتنێک ئەنجام بدەن بۆ یەکلایی کردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان.

ئەوەشی خستووەتە روو، پێویستە پەرلەمانی عێراق بڕیار لەسەر ئەو پۆستە بدات و کۆتایی بە بەتاڵی پۆستەکە بهێنێت چونکە گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ سەروەری عێراق.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، ماوەی زیاتر لە یانزە مانگە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە بەتاڵی ماوەتەوە و بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوماڵی سوننەوە نەتوانراوە ئەو پۆستە بڕ بکرێتەوە.













گەلەری