PM:12:31:18/10/2024
1636 جار خوێندراوەتەوە
توێژەرانی ئەپڵ کۆمەڵێک هەڵەی لۆژیکی جددییان لە شرۆڤەکاریی زیرەکی دەستکردی درووستکەردا ئاشکرا کرد، بەتایبەتی کاتێک باس لە ژمارە و بیرکاری دەکرێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ شکستی زیرەکی دەستکرد لە دابینکردنی چارەسەری پەیوەست بە هاوکێشە بیرکارییە ئاڵۆزەکان لە قوتابخانە سەرەتاییەکاندا.
توێژینەوەیەک کە لەم دواییانەدا لەلایەن شەش توێژەر لە کۆمپانیای ئەپڵەوە بڵاوکرایەوە، دەریخست کە ئەو شرۆڤە بیرکارییەی کە مۆدێلی زمانی گەورەی پێشکەوتوو "LLM" بەکاردەهێنێت رەنگە نادروست بێت، توێژەران زیرەکی دەستکردیان بەکارهێناوە بۆ چارەسەرکردنی کۆمەڵە داتایەک لە پرسیارەکانی بیرکاری کە لە رووی زمانەوانییەوە هەمەچەشن بوون.
تاقیکردنەوەکە پێکهاتبووە لە ٨٠٠٠ هاوکێشەی بیرکاری ئاستی قوتابخانەی سەرەتایی پاشان توێژەران کەمێک وشەکانیان گۆڕی بەبێ ئەوەی لۆژیکی هاوکێشەکە بگۆڕن و ئەم تاقیکردنەوەیان ناوبرد تاقیکردنەوەی GSM-Symbolic.
کۆمەڵەی یەکەمی تاقیکردنەوەکان دابەزینی ئەدای لە نێوان 0.3% بۆ 9.2% تۆمارکردووە، هەروەها کۆمەڵەی دووەم کە وڵامەکانی بەهیچ شێوەیەک پەیوەندی بە پرسیارەکانەوە نەبووە، "دابەزینێکی کارەساتبار لە ئەدای کارکردن" لە نزیکەی 17.5% بۆ 65.7%ی نیشانداوە .
توێژینەوەکە گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە زیرەکی دەستکرد کێشەیەکی زۆری هەیە بۆ چارەسەرکردنی هەندێک ئەرکی سادەی پەیوەست بە ژمارەکان، ئەمەش لە راستیدا پشتڕاستی دەکاتەوە کە شکست دەهێنێت لە وەڵامدانەوەی هاوکێشە بیرکارییەکان بە شێوەیەکی دروست.