سەردێڕ:

فەرەنسا: لە سەرەتای ٢٠٢٥ پڕۆژەیاسایەکی نوێی تایبەت بە کۆچبەران ئاڕاستەی پەرلەمان دەکەین

PM:07:23:13/10/2024

1644 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی فەرەنسا رایگەیاند، کار لەسەر داڕشتنی پڕۆژەیاسایەکی نوێی تایبەت بە کۆچبەران دەکەن و لە سەرەتای ساڵی نوێدا ئاڕاستەی پەرلەمانی دەکەن بۆ پەسەند کردنی.


ئەمڕۆ یەکشەممە، مۆد بغێژۆ وتەبێژی حکومەتی فەرەنسا رایگەیاند، کار لەسەر داڕشتنی پڕۆژەیاسایەکی نوێ دەکەن کە تێیدا کۆمەڵێک یاسای نوێ بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی بە نایاسایی دەچنە وڵاتەکەوە زیاد دەکەن.

ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیارە پڕۆژەیاساکە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ـدا ئاڕاستەی پەرلەمان بکرێت تاوەکو دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەند بکرێت.

باسی لەوەش کرد، یەکێک لە خاڵەکانی پڕۆژەیاساکە درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی کۆچبەرانە بەبێ بەڵگە لە وڵاتەکەدا لە ٩٠ رۆژەوە بۆ ٢١٠ رۆژ.

ئەوەش لەکاتێکدایە، فەرەنسا یەکێکە لەو وڵاتانەی رووبەڕووی زۆرترین لێشاوی کۆچبەران دەبێتەوە و دەیەوێت بەپێی یاسا کۆتایی بە کێشەی کۆچبەری نایاسایی بهێنێت.













گەلەری