سەردێڕ:

خەڵاتی نۆبڵ بۆ کیمیا و پزیشکی و فیزیا دابەش کرا

PM:06:35:09/10/2024

1932 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی لێکۆڵینەوەکانیان لە پێکهاتەی پرۆتینەکان خەڵاتی نۆبڵی کیمیا بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بەخشرایە دوو زانای ئەمریکی و زانایەکی بەریتانی. خەڵاتی نۆبڵی پزیشکیش بەخشرایە دوو زانای ئەمریکی و نۆبڵی فیزیاش بەخشرایە زانایەکی بەریتانی و زانایەکی کەنەدی.


ئەمڕۆ چوارشەممە، هەریەکە لە دەیڤد بەیکەر زانای بواری بایۆکیمیا دیمیس هاسابیس و جۆن جامپەر بەهۆی بۆ پێشبینیکردنی پێکهاتەی پڕۆتین لە ڕێگەی زیرەکی دەستکردەوە خەڵاتی نۆبڵی کیمیایان بۆ ئەمساڵ وەرگرت.

لیژنەی دابەشکردنی خەڵاتەکە باسی لەوە کردووە، دەستکەوتەکانی دەیڤد بەیکەر نوێ و ناوازەن بەجۆرێک دەتوانرێت لە دروستکردنی پرۆتینێکی نوێدا بەکاربهێندرێن.

ئەوەشی خستووەتە روو، دیمیس هاسابیس و جۆن جامپەر کە بەڕێوەبەری کۆمپانیای گوگڵ ديبمايندن توانیویانە پەرە بە مۆدێلێکی زیرەکی دەستکرد بدەن بۆ وەڵامدانەی پرسیارێکی ٥٠ ساڵە لەبارەی پێشبینیکردنی پێکهاتەی ئاڵۆزی پرۆتینەکان.

باسی لەوەش کردووە، مۆدێلەکەی ئەو دوو زانایە ناو ئەلفافۆڵدە و پێشبینی پێکهاتەی سێ ڕەهەندی پڕۆتینەکان دەکات لەسەر بنەمای ترشە ئەمینییەکانیان.

هەرچی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکیشە بەخشرایە ڤیکتۆر ئەمبڕۆس و گاری ڕافکین بۆ دۆزینەوەی ترشی microRNA کە جۆرێکی نوێی ترشە لە دی ئێن ئەیدا و ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە ڕێکخستنی چالاکیی جینەکان.

خەڵاتی نۆبڵی فیزیاش بەخشرایە، جۆن هۆپفیڵدی بەریتانی-کەنەدی و جۆفری هینتۆنی ئەمریکی، بەهۆی لێکۆڵینەوەکانیان لە بواری فێربوون و پەرەدان بە ئەلگۆریزمییەکان لەڕیگەی زیرەکی دەستکردەوە.

ساڵانە خەڵاتی نۆبڵ لە چەند بوارێکی جیاوازدا دابەش دەکریت و براوەکانی ئەمساڵی خەڵاتەکە دەبنە خاوەنە یەک ملیۆن و حەوت هەزار دۆلار و ئەگەر خەڵاتەکەش زیاتر لە یەک براوەی هەبێت بەسەریاندا دابەش دەکریت.













گەلەری