سەردێڕ:

چەند خۆراکێک بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی شەکرە

PM:06:09:02/10/2024

2140 جار خوێندراوەتەوە

لە دەرمانەوە تا کۆنترۆڵکردنی کێشی جەستە، چەندین بژاردە هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ شەکری خوێندا، بێ گومان پاراستنی خۆراکی تەندروست باشترین رێگایە بۆ ئەوەی ئاستی شەکری خوێنت لە ژێر کۆنتڕۆڵدا بێت.


بەگوێرەی ماڵپەڕی رۆژنامەی "زە ئیندیەن ئێکسپرێس"، ئەو خۆراکانەی کە رێژەی گلایسیمیکیان نزم یان مامناوەندە، هەندێک بژاردەی پەسەندکراون بۆ ئەوانەی ئامانجیان بەڕێوەبردنی ئاستی شەکری خوێنیانە.

ئەمانە بەشێکن لەو خۆراکانەی کە یارمەتی کۆنترۆڵکردنی ئاستی شەکر لە خوێندا دەدەن:

١گوێز و بادەم

٢.تۆوی چیا

٣.زەیتی گوێزی هیندی و زەیتی زەیتوون

٤.هێلکە و مریشک

٥.دارچین و زەردەچەوە

٦.ماسی تونە و سەلەمون

٧.توو

٨.سەوزەی رەنگاوڕەنگ وەک سپێناخ و رەشکە و قەیسی و گێزەر و برۆکلی و بیبەری شیرین

٩.زەیتی تۆوی کەتان

ئەم خۆراکانە کاربۆهیدراتی تەندروست لەخۆ دەگرن، هەروەها تایبەتمەندی دژە ئۆکسێنەری بێ زیانیان تێدایە و خواردنیان دۆخی جەستە خراپ ناکات، گرنگە لە خۆراکی پڕ لە کاربۆهیدرات دوور بکەویتەوە و خوو بدەیتە ئەو خۆراکانەی کە رێژەی گلایسیمیکیان کەمترە.













گەلەری