AM:09:10:02/10/2024
18660 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی نوسینگەکانی زانیاری سلێمانی رایگەیاندووە، تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ کار بە پێناسی باری شارستانی و رەگەزنامە دەکرێت و لە سەری ساڵەوە تەنها لەرێگای کارتی نیشتیمانییەوە مامەڵەکان رایی دەکرێن.
بەڕێوەبەرایەتی نوسینگەکانی زانیاری سلێمانی رایگەیاندووە، ئاگاداری ھاوڵاتیان دەکەنهوه کارتی زانیاری دەربکەن، چونکە تاوەکو ٣١ی ١٢ی ئەمساڵ کار بە پێناسی باری شارستانی و رەگەزنامە دەکەن.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، پێویستە ئەو هاوڵاتیانەی کارتی نیشتیمانیان دەرنەکردووە، تاوەکو
کۆتایی ئەمساڵ کارتەکانیان دەربکەن، بەپێچەوانەوە لەدوای ئەو بەروارەوە کار بە
پێناسی باری شارستانی و رەگەزنامە ناکەن.
ئەويش هاتووە،
ئەو بڕیارە لە نووسینگەکانی کارتی زانیاری چەمچەماڵ و شۆڕش جێبەجێدەکرێت.