AM:08:24:02/10/2024
2204 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی گرژییەکانی دوێنێی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و لە ئێستاشدا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٤ دۆلار و ٨٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ سێ دۆلار لە نرخەکەی بەرز بووەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، یەک بەرمیل نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٧١ دۆلار و ٢٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هاوشیوەی نەوتی برێنت نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە،
بەهۆی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا، لەنێوانیاندا هێرشەکانی روسیا بۆسەر
ئۆکرانیا، هەروەها هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە و لوبنان، لەلایەکی دیکەشەوە هێرشەکەی
شەوی رابردووی ئێران بۆسەر ئیسرائیل، هاوکات مەترسی پەرەسەندنی ئەم هێرشانە، کاریگەریی
لەسەر وڵاتانی بەرهەمهێنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێدەهێڵێت و ئەوەش هۆکارێکە بۆ ناجێگیری
نرخی نەوت.
لەلایەکی دیکەوە لە ماوەی رابردوودا، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رۆژانە بەرهەمهێنانی
نەوتی بە بڕی پێنج ملیۆن و ٨٦ هەزار بەرمیل کەم کردەوە و ئەو کەمکردنەوەیە تاوەکو
کانونی یەکەمی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت، دواتر بەرهەمهێنانی ١٨٠ هەزار بەرمیل نەوت زیاد
دەکەن
.