وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا لە چەند ناوچەیەکی هەرێم باران دەبارێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا هاتووە، بە گوێرەى نوێترین وێنەى مانگى دەستکرد، لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا لە سلێمانی و ناوچەکانی ئیدارەی راپەڕین و هەندێک لە ناوچەکانی ئیدارەی سۆران هەورەبروسکە و نمەباران دەبێت.
هاوکات، جەوهەر حەمەلاو، جێگری بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ
تی راگەیاند، شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین ناوچەکانی سنووری سلێمانی و ئیدارەی گەرمیانی
گرتووەتەوە و پێشبینی دەکەن ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە تا شەوی سبەی چوارشەممە بەردەوام
بێت. وتیشی، " خۆڵبارینەکە لە سنووری گەرمیان چڕتر دەبێتەوە".
هاوکات، کەشناسیی هەرێم بڵاوی کردەوە، پێشبینی دەکەن لەمشەودا لە
ناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم نمەباران ببارێت بەتایبەت لە سنوورى ئیدارەى راپەڕین،
هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ تاوەباران و بروسکە بە شێوەی پچڕ پچڕ.
ئەوەش خرابووە روو، سبەی چوارشەممە،ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە
هەندێک لە ناوچە شاخاوىیەکان ئەگەرى نمەباران هەیە، بە گشتی خێرایی با زیاد دەکات
و لەنێوان ١٠ بۆ ٢٥ کیلۆمەتردا دەبێت، لە ناوچەکانی باشووری رۆژهەڵاتی هەرێم بە تایبەتى
پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و ناوچەکانی گەرمیان ئەگەری چالاک بوونی هەیە بۆ ٣٠
کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.