سەردێڕ:

لەڕێگەی ئەم خۆراکانەوە خۆت لە نەخۆشی شەکرە بپارێزە

PM:05:55:01/10/2024

3052 جار خوێندراوەتەوە

لە دەرمانەوە تا کۆنتڕۆڵکردنی کێشی جەستە، چەندین بژاردە هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ شەکری خوێندا، بێگومان پاراستنی خۆراکی تەندروست باشترین رێگایە بۆ ئەوەی ئاستی شەکری خوێنت لەژێر کۆنتڕۆڵدا بێت.


بەگوێرەی ماڵپەڕی رۆژنامەی "زە ئیندیەن ئێکسپرێس"، ئەو خۆراکانەی کە رێژەی گلایسیمیکیان نزم یان مامناوەندە، هەندێک بژاردەی پەسەندکراون بۆ ئەوانەی ئامانجیان بەڕێوەبردنی ئاستی شەکری خوێنیانە.

ئەمانە بەشێکن لەو خۆراکانەی کە یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شەکر لە خوێندا دەدەن:

١. گوێز و بادەم

٢. تۆوی چیا

٣. زەیتی گوێزی هیندی و زەیتی زەیتوون

٤. هێلکە و مریشک

٥. دارچین و زەردەچەوە

٦. ماسی تونە و سەلەمون

٧. توو

٨. سەوزەی رەنگاوڕەنگ وەک سپێناخ و رەشکە و قەیسی و گێزەر و برۆکلی و بیبەری شیرین

٩. زەیتی تۆوی کەتان

ئەم خۆراکانە کاربۆهیدراتی تەندروست لەخۆ دەگرن، هەروەها تایبەتمەندی دژە ئۆکسێنەری بێ زیانیان تێدایە و خواردنیان دۆخی جەستە خراپ ناکات، گرنگە لە خۆراکی پڕ لە کاربۆهیدرات دوور بکەویتەوە و خوو بدەیتە ئەو خۆراکانەی کە رێژەی گلایسیمیکیان کەمترە.













گەلەری