سەردێڕ:

عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان کرد و مووچەکانیان زیاد کراوە

PM:01:16:01/10/2024

12400 جار خوێندراوەتەوە

بریکاری سەرۆکی دەستەی خانەنشینی نیشتیمانیی عێراق رایگەیاند، سەرجەم رێکارەکانی زیادکردنی مووچەی خانەنشینانیان بۆ مانگی ١٠ تەواو کردووە. چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو زیادکردنە هەرێمیش دەگرێتەوە.


حسام عەبدولستار بریکاری سەرۆکی دەستەی خانەنشینی نیشتیمانیی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، لە ژێر چاودێری وەزیری دارایی و سەرۆکی دەستەی خانەنشینی و بەهاوکاری فەرمانگەی ژمێریاری رێکارەکانی زیادکردنی مووچەی خانەنشینان تەواو کراون و مووچەی مانگی ١٠ بە زیادکراوی بەسەریاندا دابەش دەکرێت.

باسی لەوەش کرد، تەواوی رێکارەکان بە شیوەی پلەبەندی بۆ مانگی ١٠ تەواو بوون و خانەنشینان لەڕیگەی کورتەنامەیەکەوە ئاگادار دەکرێنەوە لە کاتی وەرگرتنی مووچەکانیان بە زیادکراوی.

لایخۆشییەوە چاوگێکی ئاگادار بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، زیادکردنەکە بۆ خانەنشینانی تەواوی عێراقە و هەرێمیش دەگرێتەوە. 

ئەوەش لەکاتێکدایە، مووچەخۆرانی هەرێم نزیکەی سێ مانگە یەک موچەیان وەرگرتووە بەپێی زانیارییەکان بەبڕیاری مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی دەست بەسەر ٧٥٥ ملیار دیناری بەغدا گیراوە و بۆ مووچە خەرج ناکرێت.













گەلەری