بەشێک لە کارمەندانی تەندروستی دژی دانەمەزراندنیان لە بەردەم تەندروستیی سلێمانیدا گردبوونەوە. باس لەوە دەکەن، چەندین کارمەندیان هەیە کە ماوەی ١١ ساڵە بە خۆبەخش کار دەکات و تا ئێستا دانەمەزراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەشێک لە کارمەندانی تەندروستی لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی گرد بوونەوە و داوای دامەزراندنیان کرد.
ئەو کارمەندانە باس لەوە دەکەن، چەندین کارمەندیان هەیە کە ماوەی ١١ ساڵە بەشی پزیشکی
تەواو کردووە و بە خۆبەخش لە ناوەندە تەندروستییە حکومییەکاندا کار دەکات.
ئاماژە بەوەش دەکەن، حکومەت وەڵامی داواکارییەکانی نەداونەتەوە و ساڵانە
دەستی دەستییان پێ دەکات.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە دامەزراندن لە هەرێم راگیراوە و
زیاتر لە ٧٠٠ هەزار دەرچووی دانەمەرزاو هەیە لە هەرێمی کوردستان، بەڵام حکومەتی
کاربەڕێکەری هەرێم هیچ پلان و بەرنامەیەکی دانەناوە بۆ دامەزراندنیان.
لەماوەی رابردوودا ئەو کەسانەشی گرێبەست بوون نەکراونەتە هەمیشەیی، ئەمساڵیش
بە بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق و دوای فشاریێکی زۆر مامۆستایانی وانەبێژ کرانە گرێبەست.
محەمەد رەحیم- سلێمانی