سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاند، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق قسەی کردووە و پێی راگەیاندووە، بڕیاریان داوە پارەی دیکە بۆ مووچەی مانگی هەشت بنێرن.
ئەمڕۆ سێشەممە، سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاند، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق قسەی کردووە و پێی راگەیاندووە، بڕیاریان داوە پارەی دیکە بۆ تەواوکردنی مووچەی مانگی هەشت بنێرن.
سودانی ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو بڕە پارەیەی لە داهاتی ناوخۆی هەرێم مابووەوە گەڕێندراوەتەوە بۆ بەغدا و بڕیاریان داوە پارەی تەواوکاری مووچەی مانگی هەشت بنێرن.
ئەوەشی خستووەتە روو، مووچەی مانگی هەشت بە تەواوی خەرج کراوە و دەستیان کردووە بە وردبینی مووچەی مانگی نۆ.
ئەمەش لەکاتێکدایە،حکومەتى
کاربەرێکەری پارتی ویەکێتی سێ هەفتەیە دەستی بەسەر ٧٥٥ ملیار دیناری بەغدا گرتووە
و نایدات بە مووچەی مووچەخۆران، بەپێی زانیارییەکانیش، بە بڕیاری هەردوو بنەماڵەی
تاڵەبانی و بارزانی، دابەشکردنی مووچە راگیراوە و نابێت لە داهاتی ناوخۆ تەواوکاری
مووچە بدرێت.
بەپێی زانیارییەکان، پارەکەی بەغدا کە ٧٥٥ ملیارە، لە بانکی منارەی
شاری هەولێرە و بە بڕیاری مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی نابێت بۆ مووچە خەرج
بکرێت، جیا لەوەش، داهاتی ناوخۆی هەولێر و دهۆک دەچێت بۆ بانکێکی تایبەت بە
بنەماڵەی بارزانی و داهاتی ناوخۆی سلێمانیش دەچێت بۆ بنەماڵەی تاڵەبانی وئامادە
نین تەنانەت٢٠٠ ملیاریشی بۆ مووچە خەرج بکەن وچاوەڕێی بەغدان، هەردوو حزبەکە لەسەر
دزینی موقچەی خەڵک کۆکن، بەڵام لە میدیا بۆ لادانی سەرنجی خەڵک لەسەر ئەسڵی
بابەتەکە، سەرقاڵی شەڕەجنێون.