سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراقدا کۆبووەتەوە و پێی راگەیاندووە، لەم یەک دوو رۆژەدا پارەی دیکە بۆ مووچەی مانگی هەشت دەنێرن.
سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا کۆبووەتەوە و پێی راگەیاندووە، لەم یەک دوو رۆژەدا پارەی دیکە بۆ مووچەی مانگی هەشت دەنێرن و کێشەکانی مووچە چارەسەر دەبن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، حکومەتى کاربەرێکەری
پارتی ویەکێتی سێ هەفتەیە دەستی بەسەر ٧٥٥ ملیار دیناری بەغدا گرتووە و نایدات بە
مووچەی مووچەخۆران، بەپێی زانیارییەکانیش، بە بڕیاری هەردوو بنەماڵەی تاڵەبانی و
بارزانی، دابەشکردنی مووچە راگیراوە و نابێت لە داهاتی ناوخۆ تەواوکاری مووچە بدرێت.
بەپێی
زانیارییەکان، پارەکەی بەغدا کە ٧٥٥ ملیارە، لە بانکی منارەی شاری هەولێرە و بە
بڕیاری مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی نابێت بۆ مووچە خەرج بکرێت، جیا لەوەش،
داهاتی ناوخۆی هەولێر و دهۆک دەچێت بۆ بانکێکی تایبەت بە بنەماڵەی بارزانی و
داهاتی ناوخۆی سلێمانیش دەچێت بۆ بنەماڵەی تاڵەبانی وئامادە نین تەنانەت٢٠٠
ملیاریشی بۆ مووچە خەرج بکەن وچاوەڕێی بەغدان، هەردوو حزبەکە لەسەر دزینی موقچەی
خەڵک کۆکن، بەڵام لە میدیا بۆ لادانی سەرنجی خەڵک لەسەر ئەسڵی بابەتەکە، سەرقاڵی
شەڕەجنێون.
هاوکات، محەمەد
ئیسماعیل، پەرلەمانتاری نەوەى نوێ دەڵێت، نزیکەى سێ مانگە حکومەتەکەى بنەماڵەى
بارزانى و تاڵەبانى یەک مووچەى داوە و رۆژانەش ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاخ
دەدزن لەگەڵ داهاتی ناوخۆ، کەچی لەسەر تیڤیش روویان هەیە قسە بکەن و شاتە شات
دەکەن.