سەردێڕ:

مانگێکی دیکە لە ئاسمانی زەویدا دەردەکەوێت

AM:08:51:24/09/2024

2464 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی لێکۆڵینەوە فەلەکییەکان، تەنێکی ئاسمانی بەناوی 2024 PT5 دێتە نێو خولگەی زەوییەوە و بەشێوەیەکی کاتی دەبێتە مانگی دووەم بۆ هەسارەکە.


بەپێچەوانەی مانگی زەوی کە بەپێێ لێکۆڵینەوەکان چوار ملیار ساڵە مانگی زەوییە مانگە نوێیەکە پێشبینی دەکرێت بۆ ماوەی دوو مانگ لە خولگەی زەویدا بمێنێتەوە.

زانایان باوەڕیان بەوە هەیە ئەو مانگە نوێیە لە کۆمەڵەی هەسارۆکەکانی ئەرجونایە کە، بەپێی توێژینەوەیەک کە لە ساڵی ٢٠١٣ی کۆمەڵەی فەلەکی شاهانەدا بڵاوکراوەتەوە، چەند تەنێکی بچووکن کە لە خولگەیەکدا دەجوڵێن بە شێوەیەکی کەمێک گۆیی و تاڕادەیەک هاوشێوەی زەوی.
ئەو هەسارۆچکە بچووکە بە تەنیشت زەویدا تێپەڕ دەبێت و بەهۆی هێزی کێشکردنی زەوییەوە دەچێتە نێو خولگەی هەسارەکە و دەبێتە مانگی دووەمی زەوی و قەبارەکەی هێندە بچووکە بە چاوی ئاسایی نابینرێت.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمە یەکەم جار نییە لە مێژوودا کە زەوی ببێتە خاوەن دوو مانگ و پێشتر لە ١٩٨١ و ٢٠٢٢دا مانگی دیکە لە خولگەی زەویدا بوون و ناتوانرێت بە چاوی ئاسایی و تەنانەت بە تەلیسکۆبی ئاسایش نابینرێت و بۆ بینینی مانگی دووەم پێویستت بە تەلیسکۆبی زۆر پێشکەوتوو هەیە. 













گەلەری