سەردێڕ:

ژمارەی ئەو کەسانەی لە تەقینەوەکەی ئێراندا گیانیان لەدەستدا بۆ ٥١ کەس زیادی کرد

AM:09:02:23/09/2024

2344 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ کانێکی خەڵوز لە باشووری ئێران تەقییەوە و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا ٥١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.


ئاژانسی ئێرنای ئێران رایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان و بریندارەکانی تەقینەوەی کانە خوڵەزەکە زیادیکردووە و تاوەکو ئێستا ٥١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٠ی دیکەش بریندار بوون.

ئاژانسەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، بڵاوبوونەوەی گازی میسان بووەتە هۆی دروستبوونی تەقینەوەکە لە دوولای کانەکەوە و لەو کاتەشدا بەلایەنی کەمەوە نزیکەی ٧٠ کرێکار لەناو کانەکەدا بوون.

لەئێستادا تیمەکانی فریاگوزاری بەردەوامن لە کارەکانیان گەڕان بەدوای کرێکاری دیکەدا، بەڵام بەهۆی پەنگخواردن و چڕبوونەوەی گازی میسان لەناو تونێلەکاندا، لە دوێنێوە پڕۆسەی رزگارکردنەکە ئاسان نەبووە.

ئەمە یەکەم رووداوی گەورەی تەقینەوەی کان نییە لە ئێران، لە ساڵی ٢٠١٧دا ٤٢ کرێکار و لە ساڵی ٢٠١٣شدا ١١ کرێکار بە و لە ساڵی ٢٠٠٩شدا ٢٠ کرێکار بە هەمان هۆکار گیانیان لەدەستداوە.

ئێران سەرەڕای هەناردەی نەوت، دەوڵەمەندە بە چەندین کانزای جۆراوجۆر و ساڵانە ٣.٥ ملیۆن تۆن خەڵوز هەناردەی وڵاتان دەکات.













گەلەری