چی بەسەر جەستەدا دێت ئەگەر بۆ ماوەی هەفتەیەک نان نەخۆیت؟ پرسیارێک کە رەنگە لە مێشکی ئەو کەسانەدا بێت کە هەوڵی رزگاربوون لە قەڵەوی دەدەن، بەو پێیەی پەنا بۆ رۆژووگرتنی پچڕپچڕ دەبەن، ئەمەش بەندە بە رۆژووگرتن بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێکی زۆر.
لەو چوارچێوەیەدا، ماکس پۆستەرناک پسپۆڕی تەندروستی لە میانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "سکای نیوز" ئاشکرای کرد، نان نەخواردن بۆ ماوەیەکی درێژ دەبێتە هۆی تێکچوونی ماسولکەکانی جەستە.
ئەو پسپۆڕە تەندروستییە لە درێژەی قسەکانیدا،
وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە چی بەسەر جەستەدا دێت ئەگەر مرۆڤ بۆ ماوەی هەفتەیەک
نان نەخوات؟ ئەگەر مرۆڤ زیاتر لە ١٠ کاتژمێر بەڕۆژوو بێت، جەستە گلوکۆز وەک سووتەمەنی
بەکاردەهێنێت کە لە خوێندا هەیە، بەتایبەتی ئەگەر کەسەکە راهاتبێت رۆژانە سێ ژەم
بخوات، پاشان بەخێرایی هەست بە برسێتی دەکات و ئاستی وزەی کەم دەبێتەوە، کاتێک دەگاتە
١٠ کاتژمێر بەڕۆژووبوون، بەڵام دوای تێپەڕبوونی دوو کاتژمێری تر جەستە رادێ لەگەڵ
برسێتی و گونجاندن.
ئاماژەی بەوەش کرد، لەگەڵ گەیشتن بە ١٦
کاتژمێر بەڕۆژووبوون، جەستە بەردەوام دەبێت لە کەمکردنەوەی کۆگاکانی گلایکۆجین، هەروەها
هەست دەکات کە پلەی گەرمی جەستەی دادەبەزێت و سارد دەبێتەوە لە ئەنجامی جێبەجێنەکردنی
پڕۆسەی هەرسکردن، هەروەها لە هەمان کاتدا بەشدارن لە باشترکردنی هەرس و کۆلیسترۆڵ
و کەمکردنەوەی هەوکردن.
ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای ١٨ کاتژمێر
جەستە دەست دەکات بە پاکبوونەوە و رزگاری دەبێت لە ژهرەکانی، لەگەڵ گەیشتن بە ٣٢ کاتژمێر جەستە رزگاری
دەبێت لە گلایکۆجین و بە تەواوی پشت بە کۆگای چەوری دەبەستێت بۆ ئەوەی وزە بەدەستبهێنێت،
پاشان پەنا دەباتە بەر جیاکردنەوەی ترایگلیسیریدەکان لە کۆگاکانی چەوری بۆ گلیسیرین
و ترشە چەورییە ئازادەکان، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی هێشتا رێگری لە تێکچوونی
شانەکانی ماسولکەکان بکەن.
کاتێک مرۆڤ دەگاتە ٧٢ کاتژمێر بەڕۆژووبوون،
بەردەوام دەبێت لە پرۆسەی بەرزکردنەوەی بەرگری جەستە هەروەها کەمکردنەوەی هەوکردن،
ئەمەش پێویستی بە دەستێوەردانی پزیشک دەبێت، بەو پێیەی جەستە لەم حاڵەتەدا هەموو
شانەکانی ماسولکە دەشکێنێت و ڤیتامینەکان و کالیسیۆم و کانزاکان تەواو دەبن، و کێشە
لە سیستەمی هەرسکردندا روو دەدات.