PM:11:01:10/09/2024
2436 جار خوێندراوەتەوە
لەسەر بانگێشتنامەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەرۆک کۆماری نوێی ئێران، سبەی لەگەڵ شاندێکی وەزارەتەکانی ئابووریی و دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق دەکات، بڕیارە لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراقیش، لە بارەی رێککەوتنی ئابووری کۆ ببێتەوە.
سبەینێ چوارشەممە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران یەکەم سەردان بۆ دەرەوەی وڵاتەکەی دەکات و بە سەردانێک تایبەت بە پرسی ئابووری و ئاسایش لە نێوان ئێران و عێراق دەگاتە بەغداد، بڕیارە دواتریش سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.
لە سەردانەکەدا پزیشکیان، هەریەک لە
پارێزگاری بانکی ناوەندی و لە وەزیرانی دەرەوە و ئابووری ئێرانی لەگەڵدا دەبێت و هەر
لە هەمان رۆژدا چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی
عێراق ئەنجام دەدەن کە دیارترینیان پرسی ئەمنی
و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتەکەیە.
هاوکات، میدیاکانی ئێران بڵاویان
کردەوە، سەردانەکەی پزیشکیان تەواوکەری ئەو گرێبەستانە دەبێت کە ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک
کۆماری پێشووی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێی کردبوو، جگە لەو تەوەرانەش هیچ
گریبەستیکی دیکەی نوێ واژۆ ناکرێت.
لە تەمموزی ئەمساڵدا، مەسعود پزیشكیان
لە هەڵبژاردنی خولی ١٤ـیەمینی سەرۆکایەتی ئێراندا توانی بە بەدەستهێنانی ٥١.١٪ـی دەنگەکان
ببێتە سەرۆک کۆماری نۆیەمی ئێران.