سەردێڕ:

سەرۆک وەزیرانی نوێی فەڕەنسا دیاری کرا

PM:06:19:05/09/2024

1732 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێی فەڕەنسا یەکلا کرایەوە و میشێل بارنیەر وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی فەڕەنسا دیاری کرا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا میشێل بارنیەر کردە سەرۆک وەزیرانی نوێی وڵاتەکە و ئەرکی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی فەڕەنسای پێ سپارد.

میشێل بارنیەر تەمەنی ٧٣ ساڵە لە شاری لاترۆنش لە فەڕەنسا لەدایک بووە و سیاسەتمەدارێکی فەڕەنسییە و بە بەتەمەنترین سەرۆک وەزیران لە مێژووی فەڕەنسا دادەنرێت، لە ماوەکانی رابردوودا وەک سەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکان لەگەڵ شانشینی یەکگرتوو لە کۆمسیۆنی ئەوروپا کاری کردووە.

بارنیەر لە چەندین پۆستی وزرایی فەڕەنسادا کاری کردووە لەوانە، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بۆ ماوەی ساڵێک، وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری ئەوروپا بۆ ماوەی دوو ساڵ، وەزیری ژینگە بۆ ماوەی دوو ساڵ، لەسەر ئاستی ئەوروپاش بۆ ماوەی پێنج ساڵ وەک کۆمیساری ئەوروپا بۆ سیاسەتی ناوچەیی کاری کردووە و چەند پۆستێکی دیکەشی وەر گرتووە.













گەلەری