سەردێڕ:

رێژەی تەندروستی خواردنی شەکر لە رۆژێکدا چەندە؟

PM:05:56:04/09/2024

2016 جار خوێندراوەتەوە

رەنگە شەکر تامێکی خۆشی هەبێت و سەرچاوەیەکی خێرای دابینکردنی وزە بێت، بەڵام ئەو کەسانەی بەلایانەوە گرنگە رۆژانە خواردنی تەندروست بخۆن، بەر لە هەر شتێک پێویستە ئاگاداری رێژەی بەکارهێنانی شەکر بن.


زۆرێک لە خۆراکەکان شەکری سروشتی تێدایە، بۆ نموونە میوەکان شەکری فرەکتۆزی تێدایە و بەرهەمە شیرەمەنییەکان شەکری لاکتۆزی تێدایە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی "health" ئەمە بەو مانایە نییە کە پێویستە بەتەواوی خۆت لە خواردنی شەکر بەدوور بگریت، بەڵکو پێویستە ئاگاداری ئەو بڕە بیت کە دەیخۆیت و ئەو خۆراکانەی کە رەنگە شەکری چاوەڕواننەکراویان تێدابێت.

کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی پێشنیاری ئەوە دەکات کە کەسانی پێگەیشتوو خواردنی شەکری دەستکرد سنووردار بکەن و ٦٪ زیاتر نەبێت لە کۆی کالۆری رۆژانەیان، ئەمەش یەکسانە بە شەش بۆ نۆ کەوچکی چا، واتە نزیکەی ٣٠ گرام شەکر، بۆ رێجیمێکی ٢٠٠٠ کالۆری.

پێشنیارەکان بۆ منداڵان کەمترن بەگوێرەی ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ پزیشکیی منداڵان، نابێت منداڵی ساوای خوار تەمەنی دوو ساڵ هیچ جۆرە شەکرێکی دەستکرد بخوات، هەروەها منداڵانی سەروو دوو ساڵ و هەرزەکاران، نابێت لە شەش کەوچکی چا "٢٥ گرام" زیاتر بخۆن.













گەلەری