ناسنامەی ئەو کەسانەی لە بۆردومانەکەی ئەمڕۆی خەلەکاندا گیانیان لەدەستدا ئاشکرا بوو، کە باوکێک و دوو کوڕی بوون و دانیشتووی شارۆچکەی حاجیاوا بوون.
بەپێی زانیارییەکانی دەست ئێن ئاڕ تی کەوتووە، باوکەکە ناوی موزەفەر حسێن بووە و دوو کوڕیشی بەناوەکانی محەمەد و موزمین لەگەڵیدا بوون.
ئەو باوکە و
دوو کوڕەکەی دانیشتووی شارۆچکەی حاجیاوا بوون لە سنووری ئیدارەی راپەڕین و
ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەریان پێبووە.
دوو کوڕەکەی
یەکیان تەمەنی ١٧ ساڵ و ئەوەی دیکەیان ٢٠ ساڵ بوون، کە هەردووکیان خوێندکار بوون و
لە قۆناغەکانی ١٠ و ١٢ی ئامادەیی بوون.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ،
چاوگێک لە نەخۆشخانەی خەلەکان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە نزیک کاتژمێر ١ و ٢٥ خولەکی
دوانیوەڕۆدا، لە ناحیەی خەلەکانی سەر بە قەزای دوکان فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکی
بە ئامانج گرتووە، کە سێ کەسی تێدا بووە و سەرجەمیان گیانیان لەدەستداوە.