سەردێڕ:

١٢٦ خێزانی دیکەی ئاوارە لە کەمپەکانی هەرێمەوە گەڕانەوە زێدی خۆیان

AM:08:50:04/09/2024

1316 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، ١٢٦ خێزانی دیکەی ئاوارە لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستانەوە گەڕانەوە زێدی خۆیان.


ئەمڕۆ چوارشەممە، ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، لە بەردەوامی هەوڵەکان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان، ئەمڕۆ ١٢٦ خێزانی دیکەی ئاوارە لە کەمپەکانی هەرێمەوە گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان لە پارێزگای نەینەوا.

ئاماژەی بەوەش کرد، هاوشێوەی ئاوارەکانی دیکە، هاوکاریی دارایی (چوار ملیۆن دینار بۆ هەر خێزانێک)، کەرەستەی فریاگوزاری و کەلوپەلی ناوماڵ بەسەر ئاوارە گەڕاوەکاندا دابەش کرا.

دوێنێش، وەزارەتەکە گەڕانەوەی زیاتر لە ٣٠٠ خێزانی ئاوارەی لە کەمپەکانەوە بۆ زێدی خۆیان لە شنگال راگەیاند.

لە سەرەتای ئەم مانگەدا وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان و داخستنی سەرجەم کەمپەکانی هەرێمی کوردستان، کار لەسەر تەرخانکردنی زەوی بۆ پڕۆژەی بچووک دەکەن بەسەر ئەو ئاوارانەی دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە هەرێمی کوردستان ٢٢ کەمپ ماون کە ئاوارەی تێدا نیشتەجێن و ئەوانیش لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆکن، لەکاتێکدا بەهۆی گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەکانی نێو کەمپەکانی سنووری سلێمانی بۆ ناوچەکانی خۆیان، هیچ کەمپێک لەسنووری سلێمانی بوونی نەماوە.













گەلەری