سەردێڕ:

لە حەوت مانگی ئەمساڵدا؛ زیاتر لە ١٠ ملیۆن گەشتیار چوونەتە دوبەی

PM:10:15:02/09/2024

1524 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی دارایی و گەشتیاریی دوبەی رایگەیاند، لە حەوت مانگی ئەمساڵدا ١٠ ملیۆن ٦٢ هەزار گەشتیار سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە.


بەڕێوەبەرایەتی دارایی و گەشتیاریی دوبەی رایگەیاند، لە حەوت مانگی ئەمساڵدا ١٠ ملیۆن ٦٢ هەزار گەشتیار سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە بەراوارد بە ساڵی رابردوو کەرتی گەشتیاری ٨٪ گەشەی سەندووە.

باسی لەوەش کردووە، زۆرترین گەشتیارەکانی دوبەی لە وڵاتانی رۆژئاوای ئەوروپاوە بووە کە رێژەی ٢٠٪ـی گەشتیارانیان پێکهێناوە و دواتریش هاوڵاتیانی ئاسیا بە رێژەی ١٧٪ دێن و دواتریش هاوڵاتیانی کەنداوی عەرەبی.

ئەوەشی خستووەتە روو، کەرتی گەشتیاری بەجۆرێک پێشکەوتووە هەر گەشتیارێک کە سەردانی دوبەی کردبێت لانی کەم سێ بۆ چوار شەو ماوەتەوە و ئەوەش بووەتە هۆی بوژاندنەوەی هۆتێل و رێستۆرانتەکان.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەپێی ماڵپەڕی حکومەتی ئیمارات وڵاتەکە دەیەوێت تا ساڵی ٢٠٣١ لە لیستی باشترین روگەی گەشتیاریدا بمنێنێتەوە و ساڵانەش ٤٥٠ ملیار درهەمی ئیماراتی بۆ ئەو کەرتە خەرج دەکات.













گەلەری