وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەنجامى زانکۆ لاین رادەگەیەنێت و لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا وردەکارییەکەى دەخرێتە ڕوو.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد کە "ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، وردەکارى و داتاى وەرگیراوان لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان لەهەرێمى کوردستان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2021-2022) ڕادەگەیەنێت".
پێشتر ئەنجوومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
پلانى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانى هەرێمى کوردستانى پەسەند کرد و رایگەیاند
"لە دواى تەواوبوونى پرۆسەى پێشکەشکردن لە ڕێگەى زانکۆلاین، (٥٢٥٣٣) خوێندکارى
دەرچووى پۆلى دوانزە داواکارییان بۆ وەرگرتن لە زانکۆکانى کوردستان پێشکەش کردووە".
هاوکات، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، دەرچوانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە رێگەی ئەم لینکەی خوارەوە ئەنجامی زانکۆلاین وەربگرنەوە، کە پاش کەمێکی دیکە کارا دەکرێت.
هەروەها، وەزارەتی خوێندنی باڵا مەرجەکانی کارابوونی زانکۆ لاینی ئاشکراکرد کە بریتین لە :
١-پێویستە کۆمپیوتەر بەکاربھێنرێت نەک موبایل.
٢-پێوستە یەکێک لە دوا ڤێرژنی ئەم براوزەرانە بەکاربھێنرێت
٣- Chrome, Firefox, Edge, دوا ڤێرژنی Internet Explorer ١١
٤- پێویستە لە یەک کاتدا تەنھا لەسەر یەک قوتابی ئیش بکرێت ،
٥- نابێت چەند قوتابەک لەھەمان کات لە سەر یەک کۆمپیوتەر کاربکەن.
ھاوکات، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاشکرای کرد، ٦٣ ھەزار و ٣٢٤ خوێندکارھەبووە و لەو ژمارەیەش ٤٣ ھەزار و ٢٧٧ خوێندکار وەرگیراون.
ئاماژەی بەوەشدا، ٢٦ ھەزار خوێندکار لەرێگەی زانکۆلاین و ١٠ ھەزار خوێندکاری دیکە بە پارالێل وەرگیراون، بەشێوەیەک ٤٥ ھەزار و ١١٣ خوێندکاری ئەمساڵ و چوارھەزار و ١٤٢ خوێندکاری ساڵانی پێشوو وەرگیراون.
لە کۆنگرە رۆژنامەنوسییەکی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەوەش خرایەڕوو، ئەمساڵ ٨٢٪ دەرچووان وەرگیراون، بەشێوەیەک ٢١٪ پارالێل و ١٧٪ لە ئێواران وەرگیراون.
باسی لەوەشکرد، خوێندکارھەبووە کۆنمرەی ٩٧ی بەدەستھێناوە، بەڵام بەھۆی ئەوەی داوای کۆلیژی بەرزتری لە نمرەکەی کردووە.