سەردێڕ:

عێراق زیاتر لە چوار هەزار خاوەنی بڕوانامەی باڵا دادەمەزرێنێت

PM:05:44:26/08/2024

10352 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری خوێندنی باڵای عێراق فەرمانی دامەزراندنی بۆ چوار هەزار و ١٢٩ هەڵگری بڕوانامەی ماستەر دەرکرد لە چوار زانکۆی جیاواز.


ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵای عێڕاق راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، وەزیری خوێندنی باڵای عێراق فەرمانی دامەزراندنی بۆ چوار هەزار و ١٢٩ هەڵگری بڕوانامەی ماستەر دەرکرد لەسەر میلاکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و لە چوار زانکۆی جیاواز.

ئاماژەی بەوەش کردووە ئەو کەسانەی دامەزراون لە زانکۆکانی موستەنسریە و زانکۆی تەکنەلۆجیا و زانکۆی عێراقیە و زانکۆی نەهرەینن و داوایان لێ دەکەن سەردانی زانکۆکانیان بکەن.

هاوکات، لەماوەی زیاتر لە مانگێكدا ئەنجومەنی خزمەتگوزاریی عێراق بڕیاریداوە بە دامەزراندنی زیاتر لە ١١ هەزار و ٧٨٠ کەسی خاوەن بڕوانامەی باڵا و دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان و لەمساڵدا زیاتر لە یەک ملیۆن کەس دامەزراون.

ئەوەش لەکاتێکدایە، نزیکەی ١٠ ساڵە لە هەرێم بە هەموو جۆرێک دامەزراندن راگیراوە و چەندان جار دەرچوانی زانکۆ و یەکەمەکان هاتوونەتە سەر شەقام بۆداواکردنی مافی خۆیان بەڵام جگە لە وەڵامێکی سارد و بەڵێنێکی بێ ئەنجام حکومەتی کاربەڕێکەر و دەسەڵاتدارانی هەرێم هیچیان بۆ دەرچوانی دانەمەزراو پێ نییە.













گەلەری