PM:08:54:25/08/2024
1312 جار خوێندراوەتەوە
بەپێی سۆراخێکی ئێن ئاڕ تی لە بازگەکان پارە لە سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانە وەردەگیرێت کە پەلەوەر یاخود ئاژەڵیان بارکردووە و دەیانەوێت بیبەنە چەمچەماڵ.
بەپێی سۆراخێکی ئێن ئاڕ تی لە بازگەکان لەژێر ناوی پشکنینی پزیشکیدا ١٠ بۆ ٦٠ هەزار دینار باج لە سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانە وەردەگیرێت کە پەلەوەر یاخود ئاژەڵیان بارکردووە و دەیانەوێت بیبەنە چەمچەماڵ.
شێوازی پشکنینەکە سەرسوڕهێنەرە وەک سەرەتا سامپڵی خوێن لە ئاژەڵەکان
یاخود پەلەوەرەکان وەردەگیرێت و دوای ٢٤ کاتژمێر ئەنجامەکەی دەگەڕێتەوە مریشکفرۆشێکیش دەلێت، کاتێک ئەنجامەکە دەگەرێتەوە نەک هەر مریشکەکەی فرۆشتووە بەڵکو
بەشێکی زۆری هاوڵاتیان گۆشتی مریشکەکەشیان خواردووە.
جگە لە ئاژەڵ و پەلەوەر پارە لەو ئۆتۆمبێلانەش وەردەگیرێت کە ئالیکی
ئاژەڵیان بارکردووە لەگەڵ بەرهەمە شیرەمەنیەکان و هاوڵاتیان دەڵێن وەرگرتنی ئەو
پارەیە تەنیا بۆ فشار خستنە سەر هاوڵاتیانە و نازانرێت پارەی وەرگیراو بۆ کام
بەرپرس دەڕوات و ناگەڕێتەوە خەزێنەی حکومەت.