سەردێڕ:

لە دوو رووداوی جیاوازی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

PM:11:19:21/08/2024

1820 جار خوێندراوەتەوە

بەپێێ زانیارییەکان، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە قەڵادزێ لە نێوان ماتۆڕسکیلێک و نیسان پیکابێک کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون، هەروەها لە رووداوێکی دیکەی هاتوچۆدا لە سلێمانی کەسێک گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ چوارشەممە، چاوگێک لە نەخۆشخانەی قەڵادزێ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە شەقامی نزیک شارەوانی قەڵادزێ رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پیکاب روویدا.

ئاماژەی بەوەش کرد، ماتۆڕسکیلەکە شۆفێر و دوو سەرنشینی لەسەر بوو و لە ئەنجامدا شۆفێرەکە گیانی لەدەستدا و دوو سەرنشینەکەش بە سەختی بریندار بوون و بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون.

هاوکات، هەر ئەمشەو لە گەڕەکی سەرچنار لە سلێمانی رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری شێلان روویداو و لە ئەنجامدا گەنجێکی بە نەتەوە هیندی گیانی لەدەستدا.

سابر عەبدوڵا – ڕاپەڕین

کارزان تاریق – سلێمانی













گەلەری