بە دەنگێک دەسەڵاتی پێدەدەیت و هەر بە دەنگێکیش لە دەسەڵات دەیهێنیتە خوارەوە ئەمە جادوو و گرنگی دەنگدانی خەڵکە بەو هێز و لایەنەی کە کار لەسەر بەدەستهێنانی متمانەی دەنگدەر دەکات نەک کار لەسەر دروستکردنی گروپی چەکداری و بەکارهێنانی دەسەڵات بۆ بەرژەوەندی گروپێکی دیاریکراو بکات.
نزیکەی دوو مانگی دیکە هەرێمی کوردستان پێدەنێتە قۆناغیکی نوێی سیاسی کە هەڵبژاردنە یەکلاکەرەوەکەی ٢٠ی ئۆکتۆبەرە، هەڵبژاردنی ئەمجارە جیاوازە بەو مانایەی کە کۆمسیۆنی عێراق سەرپەرشتی دەکات، نەتەوە یەکگرتووەکان ووڵاتان چاودێری دەکەن و بەفشاری نێوەدەوڵەتیش ئەنجام دەدرێت.
هاوکات لەم چەند ساڵەدا هێزێکی دیکە بەرامبەر پارتی ویەکێتی دەرکەوتووە
و بەتوندی ململانێیان دەکات کە وزە لە دەنگیدەنگدەرانەوە وەردەگرێت ئەویش نەوەی نوێیە.
هەموو ئەمانەش وایکردووە هەڵبژاردنەکە وەک دەرفەتێکی
گرنگ بۆ دەنگدەران سەیر بکرێت تا بتوانن هێزە بەدیلەکەی پارتی ویەکێتی تاقیبکەنەوە
و دەنگی پێبدەن، چونکە وەک چۆن دەتوانن لەڕێگای دەنگدانەوە نەوەی نوێ بخەنە سەر
کورسی دەسەڵات بە هەمان شێوەش گەر لە ئایندەدا حکومڕانیەکەی دڵخوازی خەڵک نەبوو دەتوانرێت
بە دەنگێک لاببرێت.
نەوەی نوێ جیاواز لە هێزەکانی دیکە سیاسەت دەکات،
لە ڕێگای میدیا و پەرلەمان و سەرشەقام و خۆپیشاندان و شیوازە مەدەنییەکانی سیاسەت
کردنەوە فشار بۆ سەر دەسەڵات دروست دەکات، هەر ئەوەش سەرنجی وڵاتانی ڕؤژئاوای بۆ
لای خۆی ڕاکێشاوە، چونکە هێزی مەدەنی وزە لە دەنگی خەلک وەردەگرێت و سندوقەکانی دەنگدانیش
دەتوانن لایببەن.
هەڵكشانی دەنگ وکورسیەکانی لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو
چاوی سەرنجی هێناوەتە سەر نەوەی نوێ بۆ هەڵبژاردنی ٢٠ی ئۆکتۆبەر وچاوی لەوەیە دەسەڵات
بە پارتی ویەکێتی لەق بکات و داوا لە خەڵك دەکات ئەو چەکەی کە هەیانە چەکی دەنگدانە
و ٢٠ی ئۆکتۆبەر لە دەست خۆیان نەدەن وبەکاری بهێنن ودەسەڵاتێکی نوێ تاقیبکەنەوە.