سەردێڕ:

هەولێر و ناشفێڵ؛ ئەو دوو دەستە خوشکەی بەس خوایان یەکە

PM:11:10:11/08/2024

3700 جار خوێندراوەتەوە

شاری ناشفێڵ دەستە خوشکەکەی هەولێر خاوەنی پاکترین ئاوی خواردنەوەیە و هەولێریش دۆخی لە بێ ئاویدا بەجۆرێکە مەگەر هەر هاوڵاتیان خۆیان بتوانن باسی بکەن.


هەولێری پایتەختی دەستە خوشکەکەی شاری ناشڤێڵی ئەمریکایە بەڵام ئەو دووشارە لە خزمەتکردنی هاوڵاتیان و ئیدارەدانی شارەکەدا تەنها خودایان یەکە.

شاری ناشڤێڵ دەکەوێتە ناوەڕاستی ویلایەتی تێنسی لە ئەمریکا، کە ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی ٧٠٠ هەزار کەسە خاوەنی چەندین خزمەتگوزاری پێشکەوتووە، ناشفێڵ خاوەنی چەندین وێستگەی پاککردنەوەی ئاوە و پڕۆژەی ئاوی شارەکە بە پاکترین ئاو بۆ دانیشتوانەکەی لەسەر ئاستی ئەمریکا ناسراوە، لەگەڵ ئەوەی بە هەرزانترین نرخ دەدرێتە هاوڵاتیان بەجۆرێک ٣٠ هەزار لیتر ئاو تەنها بە شەش دۆلار دەدرێت بە هاوڵاتیان.

لە هەولێریش، لە ناوەندی شارەکەش چەندین گەڕەک بێ ئاون، نرخی تانکەرێک ئاو بەم چلەی هاوینە لەنێوان ١٨٠ هەزار بۆ ٢٠٠ هەزار دیناردایە، حکومەت خۆی لێ بێدەنگ کردووە.

لە دەستە خوشکەکەشی کە شاری ناشفێڵە لە دەریاچەی کامبرلاندەوە لە دووری ٢٠٠ کیلۆمەترەوە ئاوی خواردنەوە راکێشراوە بۆ شارەکە و دوو هەولێر و زێی گەورە تەنها ٣٠ کیلۆمەترە، بەڵام ٣٣ ساڵە نەتوانراوە پڕۆژەی ئیفرازی چوار بکرێت و شارەکە لە بێ ئاوی رزگابکرێت.

لە ناشفیل نە ئیفرازی ئاو لە کاردەخرێت، نە هاوڵاتیانیش بە تانکەر ئاو دەکڕن، نە هیچ کەسێکیش لە بێئاویدا فێنککەرەوە و موبەریدە دەکوژێنێتەوە، وەک هاوڵاتیان دەڵێن گرنگ شار و شوێن وکاتیش نییە، گرنگ ئەو حکومڕانانەن کە شار و وڵات بەرێوەدەبەن.













گەلەری