نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، بۆ نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی هەریەک لە کێڵگە نەوتییەکانی هاڤانا و بای حەسەن و جەمبوور و خەباز لە کەرکوک، رێککەوتننامەیەکیان لەگەڵ کۆمپانیای "بریتش پترلیۆم"ـی بەریتانی واژۆ کردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی رێورەسمێکی کرد بۆ واژۆکردنی رێککەوتنامەیەک لەنێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای "بریتش پترلیۆم"ـی بەریتانی.
ئاماژە بەوەش کراوە، رێککەوتنامەکە تایبەتە بە نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی
چوار کێڵگەی نەوتی باکوور لە کەرکوک لەلایەن کۆمپانیای بریتش پترلیۆمەوە.
ئەوەش خراوەتە روو، ئەو چوار کێڵگەیەی بەپێی ئەو رێكکەوتنامەیە کاریان تێدا
دەکرێت بریتین لە کێڵگەکانی هاڤانا و بای حەسەن و جەمبوور و خەباز.
باس لەوەش کراوە، بە ئامانجی زیادکردن و پەرەپێدانی وەبەرهێنان لە بەرهەمهێنانی
نەوت و غاز و وزەی خۆر، ئەگەری هەیە لە داهاتوودا رێککەوتن لەسەر کێڵگەی دیکە یان
دۆزینەوەی شوێنی دیکە بکرێت.