سەردێڕ:

کاریگەری راستەقینەی تیشکی خۆر لەسەر پێست چییە؟

PM:03:41:01/08/2024

1008 جار خوێندراوەتەوە

هەرچەند تیشکی خۆر بۆ بوونی ژیان و مرۆڤ لەسەر زەوی پێویست بێت، هێشتا سەرچاوەی مەترسییەکی گەورەیە لەسەر جەستەمان، لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەکانی تیشکی سەروو بنەوشەیی لەسەر پێست و جەستە دەخەینە روو.


بەرکەوتن بە تیشکی سەروو بنەوشەیی پێویستە بۆ جەستە چونکە هاندەری بەرهەمهێنانی ڤیتامین Dیە، لەژێر چاودێری پزیشکیدا رێگە بە چارەسەرکردنی هەندێک نەخۆشی و هەوکردنی پێست دەدات وەک سەدەف و ئەکزیما، هەروەها ئەم تیشکانە بەرهەمهێنانی میلانین خێراتر دەکەن، ئەو درەوشاوەییە زێڕین و گەنمڕەنگییە بە پێست دەبەخشن.

بۆ چێژوەرگرتن لەم سوودانە بەسە بۆ ماوەی چەند خولەکێک پێست بەر تیشکی خۆر بکەوێت، بەڵام بەرکەوتنی زۆری پێست بە تیشکی خۆر کاریگەری پێچەوانەی هەیە کە ئەمە تیشکی سەروو بنەوشەیی دەستکردیش دەگرێتەوە کە لە نەخۆشخانەدا بەکاردێت.

تیشکی سەروو بنەوشەیی، ئەم تیشکە تەنها ٥٪ـی تیشکی خۆر پێکدەهێنێت، بەڵام زیانی بۆ پێست هەیە، شارەزایان جیاوازی دەکەن لە نێوان سێ جۆری ئەم تیشکانەدا: تیشکی A و B کە بەزۆری لەسەر بەرهەمەکانی دژەخۆر ئاماژەی پێ دەدرێت، هەروەها تیشکی سەروو بنەوشەیی C کە زۆر باس ناکرێت، بەڵام لە هەردووکیان مەترسیدارترە کە خۆشبەختانە چینی ئۆزۆن توانای هەیە ریی لێ بگرێت.

زۆر بەرکەوتنی تیشکی سەروو بنەوشەیی، چ سروشتی بێت یان دەستکرد، هۆکاری سەرەکی شێرپەنجەی پێستە، ئامارەکان ئاماژە بە زیادبوونی رێژەی تووشبوون بەم شێرپەنجەیە دەکەن لەسەر ئاستی جیهان، هەروەها مەترسی تووشبوون بەم شێرپەنجەیە لەو کەسانەدا زیاد دەکات کە پێستیان ناسکە یان کێشەی بۆماوەییان هەیە لە پێستیاندا.













گەلەری