سەردێڕ:

ناتانیاهۆ: حسابی خۆمان لەگەڵ هەموو ئەو کەسانە یەکلا دەکەینەوە کە زیانیان پێگەیاندووین

PM:09:18:31/07/2024

1552 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، جەنگی درێژە دەکێشێت و ئامادەن بۆ هەموو ئەو سیناریۆ و هەڕەشانەی رووبەڕوویان دەبێتەوە. وتیشی، "ئێمە حسابی خۆمان لەگەڵ هەموو ئەو کەسانە یەکلا دەکەینەوە کە زیانیان بە ئیسرائیل گەیاندووە".


ئەمڕۆ چوارشەممە، بنیامین ناتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا چەند هێرشێکیان بۆ سەر سێ بەرەی جیاواز ئەنجامداوە و لە یەکێک لەو هێرشانەدا ئەندامێکی گروپی نەسروڵایان کوشتووە لە لوبنان.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئامادەن بۆ هەموو سیناریۆ و هەڕەشەکان و حسابی خۆیان لەگەڵ هەموو ئەو کەسانە یەکلایی دەکەنەوە کە زیانیان بە ئیسرائیل گەیاندووە.

باسی لەوەش کرد، هەموو ئەو دەسکەوتانەی ویستویانە بەدەستیان هێناوە و جەنگیش درێژە دەکێشێت و ملکەچی هیچ فشارێکی ناوخۆیی و دەرەکی نابن.

هاوکات، بنیامین ناتانیاهو لەبارەی کوژرانی ئیسماعیل هەنیە بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس هیچ لێدوانێکی نەدا.

ئەو لێدوانەی ناتانیاهو لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بزوتنەوەی حەماس لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ئیسماعیل هەنیە کە بۆ ماوەی زیاتر لە حەوت ساڵ سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەکەیان بوو، لە تارانی پایتەختی ئێران کوژراوە.













گەلەری