سەردێڕ:

وەتسئەپ تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی زیاد دەکات

PM:08:03:28/07/2024

2080 جار خوێندراوەتەوە

وەتسئەپ پاراستنی نهێنی بەکارهێنەرانی زیاد دەکات، ئەویش بە قفڵکردنی چاتەکان و گفتوگۆ تایبەتەکان.


لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا، وەتسئەپ رایدەگەیەنێت، تایبەتمەندییەکی نوێ چالاککراوە بۆ زیادکردنی پاراستنی نهێنی زیاتری بەکارهێنەرانی، کاتێک نامەیەکی نوێ لە وەتسئەپەوە دێت، پێویستە بە بەکارهێنانی تایبەتمەندییەکی ناو ئامێرەکە قفڵی گفتوگۆکە بکەیتەوە، وەک داخڵکردنی وشەی نهێنی، FaceID یان بەکارهێنانی PIN .

ئەم چاتە قفڵکراوانە بە جیا لە چاتەکانی تر لە فۆڵدەری Locked Chats دەهێڵرێنەوە، بەپێی ئەو زمانەی کە لە وەتسئەپ بەکاری دەهێنیت ناوی تایبەتمەندییەکە رەنگە بەشێوەیەکی جیاواز نیشان بدرێت، وەک قفڵی چات یان بلۆکی چات دەربکەوێت.

کاتێک چاتەکان قفڵ دەکرێن، ئاگادارکردنەوە و پەیوەندییەکان لەسەر شاشەی مۆبایلەکە دەشاردرێنەوە، لە ئێستاشدا چات لۆک پشتگیری دەکرێت لەسەر ئامێرەکانی ئەندرۆید وئایفۆن و وێب.

بۆ چالاککردنی Chat Lock ، لە مۆبایلەکەتدا، چاتێکی وەتسئەپەکەت بکەرەوە و پەنجە لەسەر ناوی بەکارهێنەرەکە دابنێ، دواتر لە هەڵبژاردەکاندا تایبەتمەندیChat lock هەڵبژێرە و بە بەکارهێنانی پەنجەمۆر یان Face ID چالاکی بکە.













گەلەری