PM:11:10:24/07/2024
1596 جار خوێندراوەتەوە
بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی سیدەکان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی شکانی بۆری ئاوەوە لە کاتی ئەنجامدانی پڕۆژەیەکی رێگاوبان و ئاوەڕۆ، ماوەی سێ رۆژە هەزار و ٢٠٠ ماڵ لە ناوچەی سیدەکان بێ ئاون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، قارەمان شێخە بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی سیدەکان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ماوەی سێ رۆژە هەزار و ٢٠٠ ماڵ لە ناوجەی سیدەکان بێ ئاون.
ئاماژەی بەوەش کرد، سەرجەم ئەو ماڵانە لە ئەنجامی شکانی بۆری ئاوەوە
بەهۆی پڕۆژەیەکی رێگاوبان و ئاوەڕۆوە ماوەی سێ رۆژە ئاویان نییە.
ئەوەشی خستە روو، لە ئێستادا کارمەندانی فەرمانگەی ئاوی سیدەکان سەرقاڵی
چاک کردنەوەی ئەو بۆریە شکاوانەن و ئەمشەو بەتەواوی چارەسەری دەکەن.
کەریم کەیفی - سۆران