سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای گوێر باوک و کچێک گیانیان لەدەستدا

PM:11:59:22/07/2024

2000 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوە کرد، لەسەر رێگای گوێر- هەولێر رووداوێکی هاتوچۆ روویداوە و بەهۆیەوە دوو کەس کە کچ و باوکن گیانیان لەدەستداوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوە کرد لەسەر رێگای گوێر- هەولێر رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا رووداوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەشی خستە روو، لە رووداوەکەدا چوار کەسی دیکەش بریندار بوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و تەرمی ئەو دوو کەسەش کە گیانیان لەدەستداوە براونەتە پزیشکی داد.

پێشتر، بەڕێوبەری بەشی پزیشکی دادوەری لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا نزیکەی ٤٠٠ کەس بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە، کە زۆربەیان رەگەزی نێرن.

ئومێد چۆمانی-هەولێر 












گەلەری