سەردێڕ:

پێنج سوودی جەستەیی و دەروونی خۆشۆردن بە ئاوی سارد

PM:03:44:19/07/2024

2976 جار خوێندراوەتەوە

زۆربەی خەڵک پێیان باشە بە ئاوی گەرم یان شلەتێن خۆیان بشۆن، بەڵام زۆرێک لە پسپۆڕانی تەندروستی پێشنیاری خۆشتن بە ئاوی سارد دەکەن، چونکە لانیکەم پێنج سوودی تەندروستی هەیە.


بەپێی راپۆرتێک کە رۆژنامەی "زە​​تێلیگراف"ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، سوودەکانی خۆشۆردن بە ئاوی سارد بریتین لە

١.بەرگری جەستە بەرز دەکاتەوە، وەک لە توێژینەوەیەکدا کە لە هۆڵەندا ئەنجامدراوە، دەریخستووە کە سێ هەزار خۆبەخش ئاوەکەیان گۆڕیوە بۆ ساردترین پلەی گەرمی بۆ ماوەی ٣٠، ٦٠، یان ٩٠ چرکە لە کۆتایی دوشەکەیاندا، دوای سێ مانگ ئەنجامەکان دەریانخستووە ئەو کەسانەی ئاوی سارد لە دوشەکانیاندا بەکاردەهێنن، بە رێژەی ٢٩٪ کەمتر تووشی نەخۆشی بوون، بەبێ گوێدانە ماوەی بەرکەوتنیان بە ئاوی سارد.
٢.باشترکردنی تەندروستی دەروونی، بەرکەوتن بە ئاوی سارد رەنگە تەندروستی دەروونی بە شێوەیەکی ریشەیی باشتر بکات، تەنانەت کاتێک دەرمانەکانیش چارەسەر نین، لە توێژینەوەیەک کە تیپتۆن و هاوکارەکانی ئەنجامیانداوە دەرکەوتووە کە مەلەکردن لە ئاوی سارددا یارمەتیدەر بووە بۆ کەمکردنەوەی خەمۆکی کچێکی تەمەن ٢٤ ساڵ، دوای حەوت ساڵ لە تووشبوونی بە کێشەکە.

 

٣.وزە زیاد دەکات، بەرکەوتن بە ئاوی سارد دەبێتە هۆی زیادکردنی ئاستی وزە و زیندوویی، ئەمەش یارمەتیت دەدات هەست بە وزە و هۆشیاری بکەیت بە درێژایی رۆژ.

٤.باشترکردنی سوڕی خوێن، ساردکردنەوەی جەستە بەشێوەیەکی لەناکاو بە ئاو سوڕی خوێن باشتر دەکات، هۆکاری پشت ئەمەش ئەوەیە کە جەستە دەبێت زۆر کار بکات بۆ ئەوەی خوێن بۆ کۆتاییەکانی پەمپ بکات بۆ ئەوەی پلەی گەرمی ناوەوەی بپارێزێت.

٥.بەرەوپێشبردنی تەندروستی پێست و قژ، بەکارهێنانی ئاوی سارد کونیلەکان دادەخات و لەدەستدانی چەوری سروشتی لە پێست و قژ کەمدەکاتەوە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ بەدەستهێنانی دەرکەوتنێکی تەندروست و بریقەدار.













گەلەری