لێرەدا چەند هۆکارێک دەخەینەڕوو کە پێویستە خۆت بەدوور بگرێت لە خواردنەوەی ئاوی سارد:
١. کاریگەری خراپی لەسەر پرۆسەی هەرسکردن هەیە، هەندێک لە توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئاوی سارد دەبێتە هۆی بچووکبوونەوەی خوێنبەرەکان، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەی هەرسکردن.
٢. دەبێتە هۆی ئازاری قورگ، کاتێک ئاوی ساردی دەخۆیتەوە، دەبێتە هۆی دروستبوونی بەڵغەم و ئازاری قورگ ئەمەش وا دەکات هەندێک کەس کێشەی هەناسەدانیان هەبێت.
٣. دەبێتە هۆی سەرئێشە، خواردنەوەی ئاوی سارد ڕاستەوخۆ دوای بەرکەوتنی تیشکی خۆر دەبێتە هۆی ساردکردنەوەی زۆرێک لە دەمارەکان ئەمەش کاریگەری لەسەر مێشک دەبێت و دەبێتە هۆی سەرئێشە و ئەم دۆخەش هۆکارە بۆ زیادکردنی کێشەکە لەو کەسانەی کە کێشەی جیوبیان هەیە.
٤. کێش زیاد دەکات، ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشیان دابەزێنن پێویستە خۆیان لە خواردنەوەی ئاوی سارد بەدوور بگرن، بەو پێیەی ئەستەمە چەوری لە جەستەدا بسوتێنرێت، بەم شێوەیەش دەبێتە رێگر لە سووتاندنی چەوری و دابەزاندنی کێش.