سەردێڕ:

کۆمسیۆن: ئەمڕۆ کۆتا وادەیە بۆ چاککردنى کێشەى پەنجەمۆر

AM:09:26:10/07/2024

1280 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنى عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ کۆتا وادەیە بۆ چاککردنى کێشەى ئەو کەسانەى پەنجەمۆرەکانیان نایخوێنێتەوە.


کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژادنەکانى عێراق رایگەیاند، ئەو کەسانەى کێشەى خوێندنەوەى پەنجەمۆریان هەیە دەتوانن ئەمڕۆش سەردانیان بکەن بۆ چاککردنى پەنجەمۆرەکانیان و ئەمڕۆ کۆتا وادەیە.

کۆمسیۆن لە دوایین راگەیەندراویدا ئاماژەى بەوەکردووە نزیکەى ٧٦٪ی دەنگدەران کارتەکانیان تازەکردووە و ژمارەیەکى زۆریش سەردانیان کردوون بۆ چاککردنى پەنجەمۆرەکانیان.

بڕیارە رۆژى ٢٠ی ئۆکتۆبەرى ئەمساڵ هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەبچێت و بۆ یەکەمجارە باس لەوەدەکرێت لە رێگەى دەنگدانەوە ئۆپۆزسیۆن زۆرینەى کورسییەکان لە دەسەڵات وەربگرێتەوە.













گەلەری