سەردێڕ:

حکومەتی کاربەڕێکەر: تا کۆتایی ئەم هەفتەیە مووچە دابەش دەکەین

PM:02:47:09/07/2024

35320 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، سبەینێ و دووسبەی، مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان، جگە لە هێزە ئەمنییەکان دابەش دەکەن.


ئەمڕۆ سێشەممە، حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، لە سبەینێ چوارشەممەوە، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی سەرجەم وەزارەتەکان "جگە لە هێزە ئەمنییەکان" دەکەن.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە ماوەی دوو رۆژدا و تا رۆژی پێنجشەممە، مووچەی مووچەخۆران دابەش دەکەن.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، بڕی ٤٢١ ملیار و ٧٦٠ ملیۆن دینار خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتەکەیان.
ئەوەش لەکاتێکدایە، 
دوو رۆژ بەر لە ئێستا، دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەستیپێکرد، لەکاتێکدا لە عێراق، هەموو سەرەتای مانگێک مووچەکانیان بەسەردا دابەشدەکرێت.

مووچەخۆرانی هەرێم لە ناوەڕاستی مانگی حەوت نزیکدەبنەوە، بەڵام ئەمڕۆ پارەی مووچە نێردراوە، لەکاتێکدا هێزە ئەمنییەکانی هەرێم، هێشتا مووچەی مانگی پێنجیشیان وەرنەگرتووە و کۆتا مووچەش کە وەریان گرتووە، بەر لە جەژنی رەمەزان و بەشێکیان چەند رۆژێک دوای جەژنی رەمەزان بووە.

 













گەلەری