سەردێڕ:

پوتین چی لەگەڵ خۆی بردووە بۆ کیم جون ئونگ؟

PM:07:48:19/06/2024

4164 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی سەرۆکی کۆریای باکور سەردانی روسیای کرد و دوای تێپەڕبوونی چەند مانگێک، ئەمڕۆ سەرۆکی روسیا لەمیانەی سەردانەکەی بۆ کۆریای باکوور، ئۆتۆمبێل و چای بە دیاری لەگەڵ خۆیدا بۆ سەرۆکی کۆریای باکوور بردووە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاژانسی هەواڵی تاسی رووسیا لەزاری بەرپرسێکی روسیاوە بڵاویکردەوە، ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ پیۆنگیانگ، لە کۆریای باکوور لیمۆزینێکی لوکس و سێتێک چای و خەنجەرێکی دەریاوانی روسیا وەک دیاری پێشکەش بە کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور کردووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو ئۆتۆمبێلەی کە پێشکەش بە سەرۆکی کۆریای باکوور کراوە، لە جۆری ئۆتۆمبیلی تایبەتی ئەنجوومەنی سەربازی روسیا بووە، کە لەمانگی شوباتی ئەمساڵ لە رۆژئاوای روسیا لەلایەن سەرۆکی روسیاوە نیشانی کیم جۆن ئون سەرۆکی کۆریای باکوور درا.

 

باس لەوەش کراوە، دوای وەرگرتنی دیاریەکە، کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور "پشتیوانی تەواوی" خۆی بۆ روسیا لە دژی ئۆکرانیا دەربڕی و بەڵێنی پەیوەندی ستراتیژی بەهێزتری لەگەڵ مۆسکۆدا.

ئەوەش لە کاتێکدایە بەرپرسێکی باڵای روسیا رۆژی ١٨ـی ئایاری ئەمساڵ رایگەیاند، روسیا لە کارگەیەکی کۆن و تایبەت بە کۆمپانیای تۆیۆتا لە شاری سانت پترسبۆرگ دەستی بە دروستکردنی ئۆتۆمبێلی جۆری لوکس ئۆروسی کردووە، و یەکێک لەو ئۆتۆمبێلانە نیشانی سەرۆکی کۆریای باکوور دراوە.













گەلەری