بەخێوکردنی ماسی، پیشەی بەشێکی زۆری دانیشتوانی گوندەکانی سنووری تەق تەقە، بەپێی ئامارەکانی کشتوکاڵی تەق تەقیش زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ حەوزی ماسی لە سنوورەکەدا هەیە کە لە هەندێک رۆژی ساڵدا زیاتر لە ٦٠ تەن ماسییان لێوە هەناردە دەکرێت.
زۆربەی جوتیارانی گوندی مخەڕەس و گوندەکانی دیکە لە سنووری تەق تەق روویان کردووەتە بەخێوکردنی ماسی، بەمەش بەرهەمی ماسی بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە بەشێوەیەک ماسی تەق تەق نەک تەنها بۆ شارەکانی هەرێم بەڵکو بۆ باشوور و ناوەڕاستی عێراقیش هەناردە دەکرێت.
جوتیارانی
ئەو ناوچەیە باس لەوە دەکەن، نرخی ئەو عەلەفەی بۆ ماسییەکانیان دابینی دەکەن زۆر
گرانە و زۆرجار بەهۆی مرداربوونەوەی ماسییەکانیان زەرەرمەند
دەبن، بەڵام حکومەتی
کاربەڕێکەر هیچ هاوکارییەکیان ناکات.
لە هەندێک
رۆژی ساڵدا زیاتر لە ٦۰ تۆن بەرهەمی ماسی لە تەق تەق هەناردە دەکرێت، ئەگەر حکومەتی کاربەڕێکەر هاوکاری
جوتیارانی بکردایە لەڕووی دابینکردنی عەلەف و پزیشک و پێداویستییەکانی دیکە، ئەوا بەرهەمی
جوتیاران دەیان هێندە زیادی دەکرد.
هاوکات، پاش نزیکەی شەش مانگ لە کۆکردنەوەی ئاماری حەوزەکانی ماسی لەلایەن بەشی
سامانی ماسی لە هۆبەی کشتوکاڵی تەق تەق، دەرکەوتووە زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ حەوز هەن لە ناوچەکەدا کە هەر حەوزێک دەیان
هەزار ماسی تێدایە.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
لە هەرێمی کوردستان تەنیا ٤۱۱ پڕۆژەی مۆڵەتپێدراوی ماسی هەن، ساڵانەش نزیکەی ٨ هەزار تۆن ماسی بەرهەم دەهێنرێت کە
٦٥٪ـی خواست و پێداویستییەکانی ناوخۆ پڕدەکاتەوە، لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان بۆ پێداویستی
ناوخۆ پێویستی بە ۱۲ هەزار تۆن
ماسی هەیە.