بەهۆی ئەوەی جەستەی رۆژوەوانان لە مانگی رەمەزاندا بە رۆتینێکی خواردنی دیاریکراو راهاتووە، ئەگەر لە یەکەم رۆژی جەژندا ئاگاداری سیستمی خواردنیان نەبن ئەوا ئەگەری هەیە تووشی تێكچوونی کرداری هەرس و تەنانەت ژەهراویبوون و سکچوونیش ببن.
بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی "العربیة" ئاماژەی بە کۆمەڵێك لەو رێنماییانە کردوە کە دەبێت لە رۆژی یەکەمی جەژندا پەیڕەوی بکەن بۆئەوەی لە کێشەی هەرس بەدووبن، بەم جۆرە:
یەکەم: خواردن بە خاوی بخۆ و پەلە مەکە لەوەی هەموو شتەکان
بەسەر یەکدا بخۆیت.
دووەم: ئەو خواردنانە کەم بکەرەوە کە دەزانیت تووشی
ئازاری سك یان تێكچوونی هەرست دەکەن، وەك خواردنە چەورەکان و هەویرەمەنییەکان و ئەوانەی
بەهاراتی زۆریان تێدایە.
سێیەم: لە یەکەم رۆژدا زۆر خواردنی چەور مەخۆ بۆئەوەی گەدەت
بتوانێت بەباشی کار بکات و تا دەتوانیت خواردنی تەندروست بخۆ.
چوارەم: زیادەڕۆیی مەکە لە خواردنی شیرینییەکاندا، چونکە
دەبێتە هۆی ماندووبوونی کۆئەندامی هەرس، لەجیاتی ئەوە میوە و شەربەتی سروشتی بخۆ.